ژمارەی گیان لەدەستدان لە لافاوەکەی لیبیا لە سێ هەزار کەس نزیک دەبێتەوە

SNN
رۆژی دووشەممەی رابردوو لافاو و زریانێکی بەهێز وڵاتی لیبیای گرتەوە، بەهۆیەوە سەدان کەس بێ ماڵ مانەوە زیانی گیانی و ماددیی زۆری لێکەوتەوە، بە جۆرێک ژمارەی گیان لەدەستدان لە سێ هەزار کەس نزیکبووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئەیلول، ئوسامە حەماد، سەرۆکی لیبیا رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممەی رابردوو زریانی دانیاڵ رۆژهەڵاتی لیبیای گرتووەتەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 2800 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 5000 کەسیش بریندار بوون، ئەمە جگە لەوەی چەندین ماڵ و باڵەخانە رووخاون.
سەرۆکی لیبیا روونیکردووەتەوە، لافاوەکە زیاتر ناوچەکانی دێرنە و مەرجی گرتووەتەوە کە لە دۆخێکی کارەساتباردان، بە جۆرێک وەزیری لیبیا رایگەیاندووە دێرنە %25ی ژێرئاوکەوتووە، زیاتر لە 5 بۆ 6 هەزار کەسیش بێسەروشوێنن.
زریانی دانیاڵ، لە چەند رۆژی رابردودا لە ناوچەکانی یۆنان و تورکیا و بولگاریا تێپەڕبووە و لیبیاشی گرتووەتەوە، ئەگەری هەیە بگاتە میسر و تونسیش.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


