سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: وەکو پارێزگاکانی دیکەی عێراق مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکرێت

SNN
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە دوای ساڵی 2015ـەوە هەرێمی کوردستان هیچ داهاتێکی نەوتی و نانەوتی رادەستی بەغدا نەکردووە، دەشڵێت، “ئێستا وەکو پارێزگاکانی دیکەی عێراق مامەڵەی لەگەڵ هەرێم دەکرێت.”
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، میوانداری وەزیری دارایی عێراقیان کردووە و گوێبیستی کێشەکانی نێوان ناوەند و هەرێم بوون وەزیری دارایی پێی وتون، “بەغداد بڕی هەشت ترلیۆن دیناری بۆ حکومەتی هەرێم ناردووە”.
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرێمی کوردستان بە بڕگەکانی بودجەوە پابەند نەبووە و چارەنوسی ئەو پارانەی رادەستی هەرێم کراوە بۆ بەغداد نادیارە.
دەشڵێت: “بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان هەرێمیان پابەند کرد کە لە رێگەی سۆمۆوە نەوت هەناردە بکات نەک رێککەوتنە سیاسییەکان.”
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەولێر و بەغدا لەسەر یاسای بودجە ناکۆکن و وا ناوەڕاستی مانگی ئەیلولە، مووچەی مانگەکانی ئاب و تەمموز دابەشنەکراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


