بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق كۆبوه‌وه‌

0
350
كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد

لەدیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری، ئەمنییەکان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەری دەستووری و سیاسییانەی کێشەکان کرایەوە بەشێوەیەک کە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموولایەک بێت و سەقامگیریی ناوچەکە پارێزراوبێت.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دووپاتکردەوە و رایگەیاند، “ناکرێت گوزەرانی خەڵک و شایستەداراییەکان بە بابەتە سیاسییەکانەوە ببەسترێتەوە، چونکە ژیانی خەڵکەکەمان زۆر لەوە گەورەترە کە بکرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان و هەموو هەنگاوێکیش لەپێناو کۆتاییهێنان بەو دۆخە نەخوازراوە دەگرینەبەر”. وتیشی: “پاراستنی ئارامیی ناوچەکە ئەرکی هەموومانە و دەبێت بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکرێت، هیچ سەقامگیرییەکیش بەدینایەت ئەگەر بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵنەبین و هەموومان لەپێناو داهاتوویەکی گەشتردا تێنەکۆشین”.

دۆخی گشتیی هەرێم و پرسی هەڵبژاردن تەوەرێکیتری دیدارەکە بوون و لەوبارەیەوە سەرۆک بافڵ وتی: “پێویستە هەموو پرسە نیشتمانییەکان کۆدەنگیی هەموولایەنەکانی لەسەربێت و هەموو هەوڵێکیش لەدەرەوەی ئەو ئیرادەیە رەتدەکەینەوە، پێمانوایە پاراستنی قەوارەی هەرێم و بەهێزیمان پەیوەستە بە یەکگرتوویی و یەکهەڵوێستیمانەوە، بۆ ئەمەش لەهەوڵەکانمان بەردەوامین.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this