“عه‌مباره‌كان به‌تاڵن و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانیش هیچ پلانێكى نییه بۆ دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى”

دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له وه‌رزى سه‌رما و زستان هه‌زاران خێزانى هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیيه‌كان نه‌وتیان به‌سه‌ردا دابه‌شبكات، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌و وه‌زاره‌ته هیچ جۆره پلانێكى نییه بۆ دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى.
هه‌رێمى كوردستان كه له ئێستادا ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى نزیكده‌بێته‌وه له شه‌ش ملیۆن كه‌س، پێویستى به زیاتر له 250 ملیۆن لیتر نه‌وتى سپى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر خێزانێكى هه‌رێمه‌كه بتوانێت به‌رمیلێكى 200 لیترى نه‌وتى وه‌ربگرێت. ساڵى 2022 هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیيه‌كان زۆر جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پلانیان هه‌یه بۆ دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى، به‌ڵام تاوه‌كو كۆتایی ساڵه‌كه توانى نه‌وت به‌سه‌ر ته‌نیا 30٪ى خێزانه‌كانى هه‌رێمدا دابه‌شبكات. له ئێستاشدا كه نزیكده‌بینه‌وه له دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما و ده‌ستپێكى وه‌رزى بارانبارین به‌تایبه‌ت له ناوچه شاخاویيه‌كان، “هیچ پلانێك نییه بۆ ئه‌و بابه‌ته و ناوچه شاخاویه‌كانیش نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه”.
محه‌مه‌د حه‌سیب، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى ره‌تیده‌كاته‌وه بیه‌وێت له‌باره‌ى بابه‌تى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى له پارێزگاكه لێدوان بدات، چونكه به وته‌ى خۆى، “هیچ پلانێك له ئارادا نییه بۆ دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى” و عه‌نباره‌كان به‌تاڵن. هاوشێوه‌ى ئه‌و ئارى محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى هه‌ولێر، “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت له‌و باره‌یه‌وه لێدوان بدات و ئاماده نییه وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كانى بداته‌وه”.
كه‌ریم عه‌لى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌باره‌ى ورده‌كارى ئه‌و دۆخه‌وه له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ تیمى ژوورى هه‌واڵى تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى زانیارى ورد ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت: “به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیيه‌كان هیچ پلانێكى نییه له ئێستادا بۆ دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى. ئه‌وانیش چاوه‌ڕێى دۆخه و كێشمه‌كێشمى نێوان هه‌ولێر و به‌غدان. ئه‌گه‌ر پلانێكیان هه‌بووایه ئه‌وه ئێستا رایانگه‌یاندبوو”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى سنوورى پارێزگاى سلێمانى چه‌ند نه‌وتى پێویسته؟ كه‌ریم عه‌لى وتى: “پارێزگاكه 110 ملیۆن لیترى پێویسته، واته ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌ر ماڵێك 200 لیتر نه‌وت واته به‌رمیلێك نه‌وت وه‌ربگرێت، پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم 110 ملیۆن لیتر نه‌وت بۆ سلێمانى به ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه دابين بكات”.
له ئێستادا له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى سپى ماڵان 165 هه‌زار دیناره. ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیيه‌ى له وه‌رزى سه‌رماى ساڵى پاردا، نرخى به‌رمیلێك نه‌وت تاوه‌كو 250 هه‌زار دینار به‌رزبوه‌وه.
كاریگه‌ریی دابه‌شنه‌كردنى نه‌وت له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ى له بازاڕدا یه‌كێكى تر بوو له ته‌وه‌ره‌كانى گفتوگۆى ژوورى هه‌واڵى SNN له‌گه‌ڵ كه‌ریم عه‌لى، له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت: “بێگومان كارگه‌ریی ده‌بێت، له ئێستاشه‌وه كاريگه‌ریه‌كانی ده‌ركه‌وتون “.
چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌مى نه‌وتى سپى ماڵان له عه‌نباره‌كانى نه‌وتى حكومه‌تى هه‌رێم به‌شێك بوو له گفتوگۆى ژوورى هه‌واڵى SNN، له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا هیچ چاره‌سه‌رێك هه‌یه بۆ ئه‌م كێشه‌یه؟ كه‌ریم عه‌لى وتى: “به‌ڵێ، ده‌كرێت حكومه‌تى هه‌رێم بڕى 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاو مانگانه دابه‌شبكات به‌سه‌ر پاڵاوگه ناوخۆییه‌كاندا، ئه‌وانیش نه‌وتى سپى ماڵان و گاز و به‌نزینى لێ به‌رهه‌مبهێنن. به‌م كاره ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واوه‌تى كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات و به كواڵیتیه‌كى باش نه‌وت و به‌نزین بداته هاووڵاتیيان. خۆى له بنه‌ڕه‌تدا هه‌نارده‌ى نه‌وت وه‌ستاوه، ئێستا كاتێكى باشه بۆ ئه‌و كاره”.
به وته‌ى سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، “حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت له‌ڕووى یاساییه‌وه ئه‌مه وه‌ك چه‌كێكیش به‌كاربهێنێت له دانوستانه‌كانیدا به‌رامبه‌ر به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ى له‌برى ئه‌وه‌ى ته‌واوى نه‌وته‌كه‌ى راده‌ستبكات، به‌شێكى به‌كاربهێنێت له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییانى”.
حكومه‌تى هه‌رێم بۆچى ئه‌م كاره ناكات؟ یه‌كێك بوو له پرسیاره‌كانى گفتوگۆكه و له‌و باره‌یه‌وه كه‌ریم عه‌لى وتى: “به‌داخه‌وه به‌رژه‌وه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندى بازرگان و خاوه‌ن پاڵاوگه‌كان یه‌كده‌گرێته‌وه، بۆیه ئه‌م كاره ناكات”.
یه‌كێكى تر له رێگاچاره‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م گرفته بریتیه له، “رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى پارێزگاكانى تر‌ى عێراق هاووڵاتیيانى هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى سپى پاڵپشتیكراو وه‌ربگرن”، به وته‌ى كه‌ریم عه‌لى. له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “ئه‌و نه‌وته‌ى عێراق دابه‌شیده‌كات به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كانیدا نرخه‌كه‌ى لیترى 150 دیناره، واته بۆ هه‌ر خێزانێك ئه‌گه‌ر به‌رمیلێك وه‌ربگرێت نرخه‌كه‌ى ده‌كاته 30 هه‌زار دینار، بۆیه پێویسته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش له پاش رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به هه‌مان نرخ نه‌وته‌كه بفرۆشێت به هاووڵاتییان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


