راگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقه‌وه له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵ شاندى حكومه‌تى هه‌رێم كه تێیدا هاتووه، “سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختى كرده‌وه له دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ریی ریشه‌یی بۆ كێشه یاسایی و داراییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا”، ئاشكراشیكردووه، “حكومه‌تى عێراق رژه له‌سه‌ر گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێم”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ى ئه‌یلول، شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و به به‌شدارى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی هه‌رێم گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبوه‌وه.
له دواى كۆبوونه‌وه‌كه نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكرده‌وه و ئاشكراى كرد، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتویه‌تى: حكومه‌تى ناوه‌ندى رشده له‌سه‌ر گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێم”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق جه‌ختى له‌سه‌ر، “دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ریی ریشه‌یی بۆ كێشه یاسایی و داراییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و یاساكانى عێراق”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “حكومەت كاری كردووەو كاردەكات بۆ زامنكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتییانی عێراقی لەنێویشیاندا هاووڵاتییانی هەرێم بۆ ئەوەی كێشە دارایی و ئیدارییەكان كاریگەرییان نەبێت لەسەریان”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


