پشدەر عەبدوڵا: توشبوون بە نەخۆشی سکچوون و رشانەوە کەمیکردووە

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا
SNN
پزیشکێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایگەیاند، ئێستا حاڵەتەکانی توشبوون بە سکچوون و رشانەوە لە نێو منداڵاندا کەمتر بووەتەوە، دەڵێت “مەرج نییە ئەو منداڵانەی توشی سکچوون و رشانەوە بوون تووشبووی کۆلێرا بن”.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی ئەیلول د. پشدەر عەبدوڵڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان سەبارەت بە حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە لە سلێمانی بە SNN راگەیاند، “رێژەی توشبوون بە سکچوون و رشانەوە لە مانگی حوزەیراندا لە نێو منداڵاندا لە ئاستێکی بەرزدا بووە، بە جۆرێک رۆژی وا هەبووە 500 حاڵەتی توشبوون بە سکچوون و رشانەوە سەردانی بەشی راوێژکاریان کردووە، 80 بۆ 90 حاڵەتیان داخڵی نەخۆشخانە کرابوون، بەڵام لە ئێستادا رێژەکە کەمبووەتەوە بۆ نزیکەی 300 حاڵەت سەردان و لەو ڕیێژەیەش نزیکەی 40 بۆ 50 حاڵەتیان داخڵی نەخۆشخانە کراون”.
لەبارەی نەخۆشی کۆلێرا ئەو پزیشکە باسی لەوەکردووە، “حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆلێرا لەنێو منداڵاندا کەمترە و زۆرینەشیان بە سوکی توشی نەخۆشییەکە بوون، مەرجیش نییە ئەو منداڵانەی توشی سکچوون و رشانەوە بوون تووشبووی کۆلێرا بن”.
بەگوێرەی قسەکانی د. پشدەر، نیشانەکانی نەخۆشی کۆلێرا لە منداڵدا بریتییە لە، هەبوونی تایەکی کەم و سکچوونێکی زۆر، لە حاڵەتە سوکەکاندا هەست بە نیشانەکان ناکرێت، بەڵام لە حاڵەتی قورسدا منداڵەکە توشی سکچوونێکی زۆر دەبێت و پیساییەکەی زۆر شل دەبێت وەک ئاوی برنجی لێدێت.
سەبارەت بە هۆکاری سەرەکی توشبوون بە کۆلێرا ئەو پزیشکە وتیشی: “هۆکاری سەرەکی سەرچاوەی ئاوە بەشێکیشی سەوزە و خواردنی پیسە، گەورەترین مەترسی کە دایک و باوک بۆ منداڵەکەیان دروستی دەکەن، پێدانی دەرمانە بەبێ راوێژی پزیشک”.
ئەو پزیشکە رێنمایی بۆ دایکان و باوکان هەیە و دەڵێت: “دایک و باوک ئەگەر هەستی کرد منداڵەکەی نیشانەی سوکی نەخۆشییەکەیان هەیە، ئەوا دەتوانن لە ماڵەوە و بەبێ ئەوەی بیبەن بۆ نەخۆشخانە خۆیان چارەسەری منداڵەکەیان بکەن، ئەویش بە پێدانی ئاوی برنج و موغەزی و مۆز، بەڵام لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئەم نیشانانە لە منداڵەکەدا هەبووە، وەک وشکبوونەوە و نەخواردنی خۆراک و هەبوونی تای زۆر و منداڵەکەش خوار یەک ساڵ بوو، ئەوا دەبێت منداڵەکە بگەیەنرێتە نەخۆشخانە و پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بیبینێت”.
سەبارەت بە ئاماری مردن بەهۆی نەخۆشییەکە لە ئەمساڵدا ئەو پزیشکە وتیشی: “رێژەی مردن لە ئەمساڵدا بە سکچوون و ڕشانەوە کەمە تەنها چەند حاڵەتێکی زۆر زۆر کەم بووە ئەویش درەنگ هێنراون یان خۆیان نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە، رێژەکە وەکو پار بە نزیکەی هەمان رێژەیە، بەڵام حاڵەتە قورسەکان زۆر کەمترە.”
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئێستا کاتی کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکانە ئەگەر حاڵەتەکان زیادبوون یاخود لەم ڕێژەیەی ئێستاشدا بوو پەروەردە چی بکات؟ ئەو پزیشکە وتیشی: “پێویستە لەسەر خوێندنگەکان تەنکی و ئاویان پاکبکەنەوە و بە وردی چاودێری خواردنی کافتریاکان بکەن، لە هەمان کاتدا رێنمایی خۆپارێزی بۆ بەدوربوون لە سکچوون و رشانەوە و کۆلێرا دەربکەن.”
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


