
SNN
لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی مەکسیک دوو تەرم پیشاندراون کە گوومان دەکرێت “بوونەوەری ئاسمانی”بن، وێنەکانی بوونەوەرە مۆمیاکراوەکان کاردانەوەی لە سۆشیاڵ میدیادا لێکەوتووەتەوە.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لەوبارەیەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی ئەیلول رایگەیاندووە، ئەو دوو تەرمە مۆمیاکراوە و لە شاری کۆسکۆی مەکسیک دۆزراونەتەوە، رۆژی سێشەممەی رابردوو 12ی ئەیلولی 2023 لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی مەکسیک پیشانی سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتە و ئەمریکییەکان دراون.
جەیمی ماوسانی زانا، پشکنینی بۆ دوو تەرمەکە کردووە و وتوویەتی “ئەو دوو بوونەوەرە مرۆڤ نین و بەشێک نین لە (پەرەسەندنی زەمینی)، تەنانەت لە %30ی پێکهاتەی ئەو تەرمانە نازانرێت چین”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



