پەرلەمانتارێک: بەغدا پارە بۆ مووچە دەنێرێت بەڵام هەرێم لە بواری تردا خەرجی دەکەن

پەرلەمانی عێراق
SNN
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، بەغدا پارە بۆ مووچە خۆرانی هەرێم دەنێرێت بەڵام بەرپرسانی هەرێم لە بواری تردا خەرجی دەکەن، دەڵێت “پەرلەمانتارەکانی هەرێم دەڵێن هەرێم جگە لە مووچە پابەندبوونی تری لەسەرە و پارەکە بەش ناکات”.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی ئەیلوول، عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق لەسەر ئەو بنەمایە رەوانە دەکرێت، کە بدرێت بە مووچەی فەرمانبەران، وتوویەتی “ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە هەندێک لە پەرلەمانتارە کوردەکان باسی ئەوە دەکەن، ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت تەنها لە مووچەدا خەرجی ناکەن، بەڵکو بۆ پابەندییەکانی تری هەرێم خەرجی دەکەن”.
ئاماژەی بەوەکردووە، “بەغدا ئەو پارەیە بۆ مووچە دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان و پێویستە لە مووچەدا خەرج بکرێت، نەک پابەندییەکانی تر،هەر بۆیە پێویستە گەلی کورد بزانێت و تەنها لە ناو گفتوگۆکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەران و هێزە سیاسییەکاندا نەمێنێتەوە”.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش



