لەبارەی مووچەوە شاندى هەرێم دوو پێشنیاز دەداتە بەغدا

SNN
بەپێی زانیارییەکان، شاندی باڵای هەرێمی کوردستان پێشنیازی بۆ بەغداد کردووە، موچەی سێ بۆ شەش مانگى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
دوێنێ، شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لە بەغدا ژمارەیەک کۆبوونەوەیان کرد و بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە دوو پێشنیازیان لەبارەی مووچەوە داوەتە بەپرسانی بەغدا، یەکێک لە پێشنیازەکان ئەوەیە کە موچەى مانگەکانى تەمووز، ئاب و ئەیلوولى موچەخۆرانی هەرێمى کوردستان بنێردرێت تاوەکو ئەو کێشانەى ئێستا هەن چارە دەکرێن.
پێشنیازی دووەم ئەوەیە کە موچەى مانگەکانی داهاتووی ئەمساڵ بنێردرێن و لە مانگی یەکی 2024ـەوە یاساى بودجە وەک خۆى جێبەجێ بکرێت.
بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 17ى ئەیلوولی 2023، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کۆببێتەوە، بەپێى زانیارییەکان لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر میکانیزمێک دەدرێت بۆ خەرجکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، تاوەکو ئەمڕۆ هەینی، 15ـی ئەیلوولی 2023، مووچەی مانگەکانی ئاب و تەموزی فەرمانبەران دابەشنەکراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


