تورکیا: بەمنزیکانە هەناردەکردنەوەی نەوت لە بەندەری جەیهانەوە دەستپێدەکاتەوە

رێککەوتنی 50 ساڵەی هەرێم وتورکیا
SNN
وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، پشکنین بۆ بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان تەواو بووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستبە هەناردەکردنی نەوت دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 15ی ئەیلول، ئالپ ئەرسەلان بایراکتار، وەزیری وزەی توركیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پشكنین بۆ بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان تەواو بووە، وتوویەتی “هێڵەبۆرییەكە لە رووی تەكنیكییەوە بەم زووانە ئامادە دەبێت بۆ كارپێكردن و دەستكردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان”.
ئاماژەی بەوەکردووە، تورکیا دەستی بە کاری چاککردنەوەی ئەو هێڵە بۆریە نەوتە کردووە، کە بەهۆی لافاوەوە تێکچوو بوو.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە 25ی ئازاری ئەمساڵدا دادگای نێودەوڵەتی پاریس بڕیاری لەسەر راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییاوە دەرکرد.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


