
پاسپۆرت
SNN
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کێشەی دواکەوتنی دەرھێنانی پاسپۆرت چارەسەر دەبێت و بڕێکی زۆر لە دەفتەری پاسپۆرت گەیشتووە و دەست بە چاپکردنی دەکرێت.
راشیگەیاند، پلانیان ھەیە لە ھەفتەی داھاتووەوە، دەفتەری پاسپۆرت لە جۆری “A”، بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکەن و پڕۆسەکەش بەردەوامدەبێت تاکو سەرجەم ئەو پاسپۆرتانەی لە چاوەڕوانیدان چاپدەکرێن.
ھاوکات لیوا نەشئەت خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ گۆڕانکاریی جۆری لە پڕۆسەی دەرھێنانی پاسپۆرتدا روودەدات، ناوەڕاستی مانگی داھاتووش کێشەی دەرھێنانی پاسپۆرت چارەسەر دەبێت.
وتیشی، نوسینگەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنیان لە کوەیت و ئوردن و لوبنان و قەتەر کردووەتەوە و وەفدێکیان بۆ ھەمان مەبەست چووەتە تورکیا و لەچەند رۆژی داھاتووشدا وەفدێک دەچێتە مالیزیا و ئیمارات و سعودیە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



