
محەمد شیاع سودانی
SNN
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه شاندێكى باڵاى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق گه‌یشته نیویۆرك، بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیش گه‌شت بكات به‌ره‌و ئه‌مریكا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى سه‌ردانى شانده باڵاكه‌ى عێراق ئاشكرایكردووه، “بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت له شارى نیویۆرك له ئه‌مریكا، به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش شاندێكى باڵاى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى گه‌یشته ئه‌مریكا”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه 18ى ئه‌یلول، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیش گه‌شتبكات به‌ره‌و ئه‌مریكا به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له هه‌مان كۆبوونه‌وه و وتارى خۆى له ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشكه‌ش بكات”.
كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو 78مین كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانه و بڕیاره چه‌ندین بابه‌تى گرنگى تایبه‌ت به ئاسایشى جیهان و مافه‌كانى مرۆڤ تێیدا تاوتوێبكرێت كه دیارترینیان بریتین له شه‌ڕى رووسیا و ئۆكرانیا”.
به‌هۆى به‌شداریكردنى سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كه رۆژانى سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێشخرا بۆ سبه‌ى یه‌كشه‌ممه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



