سكاڵایه‌ك بۆ رێگرى كردن له ناردنى پاره له به‌غداوه بۆ هه‌رێم تۆمار ده‌كرێت

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سكاڵایه‌كى یاسایی له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق تۆمار ده‌كات به‌مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له ناردنى پاره بۆ هه‌رێمى كوردستان له ده‌ره‌وه‌ى یاساى بودجه و ده‌ڵێت: “نابێت له ده‌ره‌وه‌ى یاسا پاره بۆ هه‌رێم بنێردرێت”.
رۆژى پێنجشه‌ممه 14ى ئه‌یلول، شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدایان كرد و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومى و حزبى ئه‌نجامدا، له‌نێویشیاندا محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق. له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كان له دره‌نگانێكى شه‌ودا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و وتى: “پێشنیارى كورتخایه‌ن و درێژخایه‌نیشمان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا خستووه‌ته‌ڕوو، ئینشائه‌ڵا مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌كاتى خۆیدا مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن”. به‌پێى زانیارییه‌كان شاندى هه‌رێم داواى كردووه، “به‌غدا مانگانه 800 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت”.
ئه‌م بابه‌ته ناڕه‌زایه‌تى به‌شێك لایه‌نه سیاسییه‌كانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و له‌و باره‌یه‌وه مسته‌فا سند، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس (تویته‌رى پێشوو) نووسیویه‌تى، “پارێزه‌ره‌كه‌مم ئاراسته‌كرد كه سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق تۆمار بكات به تۆمه‌تى پێدانى پێشینه به حكومه‌تى هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ى یاساى بوجه”.
مسته‌فا سند ره‌خنه‌ى له سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمیش گرتووه و له تویته‌كانیدا نووسیویه‌تى، “مه‌سرور بارزانى چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر زنجیره تویتێكى كرد كه تێیدا به‌شێوه‌یه‌كى نه‌شیاو باسى به‌غدا و حكومه‌تى ناوه‌ندى و ده‌سه‌ڵاتى داوه‌رى ده‌كرد و داواى یارمه‌تى له ئه‌مریكاش كرد”.
پێشتر سند ئاشكراى كردبوو، “سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و شانده‌كه‌ى بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى فشارى سیاسیيه له‌سه‌ر به‌غدا تاوه‌كو ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌غدا بڕیاریداوه مانگانه وه‌ك پێشینه بینێرێت بۆ هه‌رێم له 500 ملیاره‌وه زیاد بكرێت بۆ 800 ملیار”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



