ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

مووچە و بودجە
ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیار لە بارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 17-9-2023، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات و بڕیار لە بارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات کە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایانکردووە مانگانە بڕی 800 ملیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران بنێرێت بۆ ئەم شەش مانگەی کۆتایی ئەمساڵ.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژانی سێشەممە ئەنجامدەدرێت بەڵام لەبەر سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا کۆبوونەوەکە پێش خراوە.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 14-9-2023، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و لایەنە عێراقییەکان کاتژمێر 12:00ی شەوی رابردوو مەسرور بارزانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، موژدەی خێرمان پێیە بۆ مووچە و جاوەڕوانی کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقین.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



