
SNN
پارێزگاری ویلایەتی ئەمازۆن ئاشکرایکردووە، بەهۆی خراپی کەش و هەواوە فڕۆکەیەک لە نزیک شارۆچکەی ئەو وڵاتە کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ 17ی ئەیلول، وێلسن لیما پارێزگاری ویلایەتی ئەمازۆن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس “تویتەری پێشوو” رایگەیاند، رۆژی شەممەی رابردوو 16ی ئەیلول لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە نزیک شارۆچکەی بارسێلۆس لە باکوری ئەو وڵاتە 14 کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەو پارێزگارە ئەوەی خستووەتە روو، ئەو 14 کەسەی گیانیان لەدەستداوە، 12 کەسیان سەرنشین بوون و دوو کەسەکەی تر ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی بوون.
ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکەکە لە شاری ماناوس کە پایتەختی وڵاتەکەیە بەرەو شارۆچکەی بارسێلۆس کە ناوچەیەکی گەشتیارییە بەڕێکەوتووە، بەڵام بەهۆی خراپی کەش و هەواوە کەوتووەتە خوارەوە.
وەزیری ئاسایشی ئەمریکا لەسەر ئەو رووداوە رایگەیاند، سەرنشینەکان هەموویان خەڵکی بەڕازیل بوون و بە مەبەستی راهێنانی راوکردن روویان لەو ناوچە گەشتیارییە کردووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



