دوو پاسەوانی وەزیری وەرزشی عێراق لەهەولێر دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بوون

عەدنان دەرجال وزیری وەرزش و لاوانی عێراق
SNN– هەولێر
دوو پاسەوانی عەدنان دەرجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق پاش گەیشتنیان بەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و دوای پشکنین دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بوون.
ئەو شاندەی وەزارەتی وەرزش و لاوانی بەغدا دوێنێ هاتوونەتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە کۆبوونەتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی وەرزش لەعێراق و هەرێمی کوردستان.
د. بژار موسا عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بەسایتی SNNی راگەیاند “دوو پاسەوانی وەزیری وەرزشی عێراق لەکاتی نیشتنەوەی فڕۆکەکەیان لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پشکنینیان بۆ کراوە و کەرەنتینە دەکرێن”.
وتیشی: “بۆ ماوەی 14 رۆژ ئەو دوو پاسەوانەی وەزیری وەرزشی عێراق لەشاری هەولێر کەرەنتینە دەکرێن و پاشان رێگەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە بۆ شاری بەغدا، هەرچەندە خۆیان داوایانکردبوو کە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



