
؛ تویتەری وەزارەتی حەج و عومرەی سعودی فۆتۆ
SNN–
سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتدارانی سعودیە لەمڕۆوە کارئاسانییان دەستپێکردووە بۆ کرانەوەی هەندێک بەشی ژیان لەو وڵاتە، بەڵام سەردانیکردنی عومرە وەک خۆی ماوەتەوە و قەدەغەیە ئەنجامدانی.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیی رایگەیاند “هێشتا سەردانیکردنی شوێنە پیرۆزەکان قەدەغەیە و نابێت کەس بۆی بچێت”.
وەزارەتەکە دەشڵێت: “ئەمڕۆ پێنجشەممە کرانەوەی بەشێک لە ژیان و کارئاسانیی دەکرێت بۆ هاوڵاتیان، بەڵام شوێنە پیرۆزەکان بەداخراویی دەمێننەوە لە شارەکانی مەککە و مەدینە”.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی سعودیە گەشتی عومرەی قەدەغەکردووە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



