
شاری سلێمانی
SNN
هاتووچۆ سلێمانی رایگەیاند، لەپێناو رێگریکردن لە رووداوەکانی هاتوچۆ بەمنزیکانە کامێرا جێگیر و گەڕۆکەکان دەخەنەوەکار.
فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند، “پێش هاتنی كۆرۆنا به‌نیازبووین كامێرا جێگیره‌كان بخەینهوهكار، به‌ڵام به‌هۆی ڕاگرتنی ده‌وامه‌وه ئه‌و كاره‌مان خسته دوای جه‌ژن”.
راشیگەیاند: “ئێستا له هه‌وڵداین ڕه‌زامه‌ندی وه‌ربگرین و له داهاتویه‌كی نزیكدا دهیخهینهوهكار”.
سەبارەت بە گرفتی ئەو کامێرایانەش فەرەیدون عومەر رایگەیاند، “ڕاسته سیستمه‌كه كۆنه و ده‌بێت ڕۆژانه كارمه‌ندانی هاتووچۆ داتای كامێره‌كان بە ئامێرێكی گوازه‌ره‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ، به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ش هه‌یه، ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی فایبه‌ر ئۆپتیكهوه سه‌رجه‌م داتا و زانیارییه‌كان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستبكرێت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆوه.”
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بەرپرسی کامێراکانى چاودێریی هاتوچۆى سلێمانى دەڵێت، “ئەم سیستمە نوێیە هەموو جۆرە ژمارەیەک تۆماردەکات، سەرپێچى ژمارەى هەولێر و دهۆک بە ئیمەیڵ بۆیان دەنێرین، بۆ ناوەڕاست و خوارووى عێراقیش ئەرشیفی دەکەین، بۆ ژمارەکانیش لە لامان دەمێنێتەوە، تا کاتی ژمارە بەستن.”
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



