
مووچە
SNN
بڕیارە ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و پرسی دابەشکردنی موچە یەکێک دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.
پێشەوا هەورامى وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاى پارتى رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئەیلول، ئەنجومەنى وەزیران کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنى ئەنجامى سەردانى شاندەکەى هەرێم بۆ بەغدا.
لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە ئاشکرایکردووە، چاوەڕێى گەیشتنى پارەکەى بەغدا دەکەن بۆ ئەوەى دەست بە دابەشکردنى مووچە بکرێت.
دووشەممە 18ی ئەیلول، ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نوسراوی خەرجکردنی 700 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانی بۆ وەزارەتی دارایی نارد، بەڵام تا ئێستا پارەکە رەوانەی ھەرێم نەکراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەرێم داهاتى ناوخۆى زیاتر لە دوو مانگى رابردووى لە بەردەستدایە و دەستى بە دابەشکردنى مووچە نەکردووە، لەکاتێکدا تا ئێستا مووچەى مانگى حەوتى فەرمانبەران دابەشنەکراوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13 hours لهمهوپێش



