
لۆگۆى فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا | فۆتۆ: U.S. Central Command
SNN
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری ئەو بەرپرسە ئەمریکییەوە بڵاویکردوەتەوە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) لیستێکی بەرفراوانی لە ئامانجە ئەگەرییەکانی بۆردومانکردن لە ناوخۆی ئێراندا ئامادەکرووە، لەوانەش دامەزراوە گرنگەکان لە کەرتی وزە و ئابوریدا.
براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی سێنتکۆم رۆژی یهكشهممه سەردانی گەروی هورموزی کرد و لەوێشەوە پشتڕاستی کردەوە کە ڕێگا سەرەکییەکانی بەزاندنی ئەم ڕێڕەو ئاوییە گرنگە لە مین پاککراوەتەوە.
کوپەر لە میانی گەشتێکی ئاسمانیدا لەناو کۆپتەرێکی جۆری CH-47 Chinook لە سوپای ئەمریکا بەسەر ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتیدا کورتەیەک لە ژینگەی ئێستای ئۆپەراسیۆنەکان ئاگادارکرایەوە.
لەبەرامبەردا رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئێرانەوە رایگەیاندوە، رەنگە تاران ئامانجەکانی فراوانتر بکات و دیپلۆماتکارانی ئەمریکیش بگرێتەوە و ئەگەر ترەمپ بڕیاری دەستپێکردنەوەی شەڕەکە بدات، “شەڕی کلاسیکی” ئەنجام نادات.
ترەمپ ڕۆژی یەکشەممە رایگەیاند، روبەڕوی دو بژاردە دەبێتەوە، یان رێککەوتن لەگەڵ ئێران بکات یان “کۆتایی به تاران بهێنێت”.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز باسی لهوهكردوه، “دو بژاردەم لەبەردەمدایە، یان کۆتایی بە ئێران بهێنم کە زۆر ئاسانە، یان گرێبەستێک بکەم”.
لەهەمان کاتدا سەرۆکی ئەمریکا باوەڕی خۆی دوپاتکردەوە کە نرخی نەوت دادەبەزێت لەکاتی کۆتایی هاتنی ململانێی سەربازی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.
سهرۆكی ئهمریكا ئەوەشی خستەڕو، ئێرانییەکان هەنگاوی گەورە لەسەر پرسی ئەتۆمی نادەن و ئەمریکا چاودێری دۆخەکە دەکات.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش



