سهرۆكى یهكێتى لهگهڵ ئەمینداری گشتیی پارتی ئەلجەماهیر كۆبوهوه

كۆبوونهوهى سهرۆكى یهكێتى لهگهڵ ئەمینداری گشتیی پارتی ئەلجەماهیر | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە ئەحمەد جەبووری (ئەبو مازن)، ئەمینداری گشتیی پارتی ئەلجەماهیر.
لەدیدارێکدا چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان لەسەر بنەمای دەستوور گفتوگۆی لەبارەوەکرا و داواکرا، هەموولایەنەکان لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکاندا هاوکار و هەماهەنگبن.
لەدرێژەی دیدارەکەدا ئیدانەی هێرشە تیرۆریستیەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت کرا و جەخت لە یەکخستنی هەڵوێستەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کرایەوە، داواشکرا، بەزووترین کات ئەو کێشانە چارەسەربکرێن کە پەیوەستە بە مووچە و قووتی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی کرد بۆ چارەسەری کێشەکان و رایگەیاند، “پشتگیریی هەر هەنگاوێک دەکەین کە ئامانج لێی بەدیهێنانی ئارامی و خۆشگوزەرانی بێت بۆ هاووڵاتییان، هەماهەنگی و کاری هاوبەشیش فاکتەری سەرەکیی بەدیهێنانی ئەو ئامانجەیە”.
لەبارەی پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و قەرەبووکردنەوەی شارەکەوە، سەرۆک بافڵ داوای یەکدەنگیی لایەنە سیاسییەکانی کرد و رایگەیاند، “خزمەتکردنی هەڵەبجە پرسێکی ئەخلاقییە و دەبێت هەمووان پێکەوە هەوڵ بۆ بەدیهێنانی مافەکانیان بدەین”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش



