سهرۆكى یهكێتى لهگهڵ فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە

كۆبوونهوهى سهرۆكى یهكێتى لهگهڵ فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی فراکسیۆنی یەکێتی کرد بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، مووچە و قووتی خەڵکی هەرێم و پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کە دڵسۆزانە ئەرکەکانیان راپەڕاندووە و هەوڵەکانیان لەپێناو پاراستنی بەرژوەندییەکانی کوردستان بووە. داواشیکرد، بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافە یاسایی و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان نەکەن.
سەرۆک بافڵ داواشی لە فراکسیۆنی یەکێتی کرد، “هەمیشە لە سەنگەری بەرگریکردن لە خواستەکانی خەڵکدا بن و پەرلەمان بکەن بە سەکۆی بەدیهێنانی مافەکانیان”، لەبارەی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەشەوە سەرۆک بافڵ وتی: “خزمەتکردنی هەڵەبجە ئەرکتانە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکان هەماهەنگبن تاوەکو کۆدەنگییەکی نیشتمانی سەبارەت بەو پرسە دروستدەکرێت”.
لەبارەی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان فراکسیۆنە کوردییەکانەوە لە بەغدا سەرۆک بافڵ فراکسیۆنی یەکێتی راسپارد، “لەگەڵ تەواوی فراکسیۆنە کوردییەکان هاوکاربن و وەک بەرەیەکی کوردستانی خزمەتی بەرژەوەندییەکانی گەل بکەن و دوور لە هەموو لایەنگیرییەکی حزبی نوێنەری کورد و کوردستان بن”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



