حكومه‌تى هه‌رێم ویستى خۆى بۆ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ رووسیا راگه‌یاند

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كى باشمان له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌یه، ده‌شڵێت: “چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا گه‌شه پێبده‌ین”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ى ئه‌یلول، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به میدیاى رووسیاى راگه‌یاند، “په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان رووسیا و هه‌رێمى كوردستان ریشه‌یه‌كى مێژوویان هه‌یه و خۆشحاڵین كه په‌یوه‌ندییه‌كى باشمان له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌یه. له ماوه‌ى رابردوودا وه‌زیرانى ده‌ره‌وه و به‌رپرسانى باڵاى رووسیا سه‌ردانیان كردووین”.
وتیشى: “دڵخۆشین به ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا له ئێستادا و چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌م په‌یوه‌ندییانه فراوانتر بكه‌ین”.
به وته‌ى سه‌فین دزه‌یی، “قوڵبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى رووسیا و هه‌رێمى كوردستان به پله‌ى یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستى ئابوورى ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و كه‌شوهه‌وا سیاسیه‌ى له ئێستادا هه‌یه ره‌نگه ببێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنى ئه‌م په‌یوه‌ندییه”.
به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیواى خواستووه، “ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره رووسیانهى له‌ماوه‌ى رابردوودا له هه‌رێمى كوردستان كاریان كردووه له داهاتوودا بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێم و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن”.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش



