ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەی یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە دەخاتە دەنگدانەوە

هەڵەبجە
SNN
بریارە سبەینێ رۆژی شەممە 30ی ئەیلول، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرۆژەی یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە بخرێتە دەنگدانەوە.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیەک دەکات و دەیانخاتە دەنگدانەوە، لەوانەش دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە، ئەمە لە کاتێکدایە چەند جارێک ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی دواخستووە.
لە 13ی ئازاری 2023، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەشنووسی یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجەی پەسەندکرد و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد بە مەبەستی دەنگدان لە سەری.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش



