
SNN
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەرێم و عێراق ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما لە سەرجەم عێراق دادەبەزن، لە بارەی یەکشەممەوە، کەشناسی دەشڵێت: “ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی پەڵە هەور لە ناوچەکانی باکووری عێراق هەرێم و پلەکانی گەرما بە جێگریی دەمێننەوە.”
کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی دووشەممە، بەهەمان شێووەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت بەرێژەیەکی کەم، لە رۆژی سێشەممەدا، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لە هەرێم و باکوری عێراق زیاتر دادەبەزن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: پێشبینى دەکرێ لە ئەمڕۆ شەممە وە پلەکانى گەرما بە (4 – 6) پلەى سیلیزى نزم بێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژی پێشوو و خێرایی با (10-20) کم/س دەبێت و ئاسمانیش ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت.
ڕۆژی دوو شەممە ئاسمانى هەرێم نیمچە هەوردەبێت لە گەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچەکانى باکور و ناوەڕاست و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم, هەروەها بۆ ڕۆژانى دواتریش پلەکانى گەرما هاوشێوەى ڕۆژانى پێشتر دەبێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش



