
گوهدار زێباری
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ لە دانیشتنی دادگایكردنی یەكێك لە زیندانیكراوانی بادینان دادگای هەولێر سزای شەش مانگ زینداینیكردنی بەسەر ( گوهدار زێباری) سەپاند بە بیانووی ئەوەی سێ ساڵ پێش ئێستا تاپڕێك لەو ماڵەدا بووە كە ناوبراوی لێ دەستگیركراوە، كەسوكارەكەشی دوەڵێن ئەو تاپڕە وەك كەسەرەتیەكی كەلەپوری هەڵگیراوە و كاری نەكردووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNئەمڕۆ دانیشتنی تایبەت بە دادگایكردنی یەكێك لە دەستگیركراوانی بادینان بە ناوی ( گوهدار زێباری) بەڕێوەچوو لەو دادگاییەدا دادوەری دادگای هەولێر سزای شەش مانگ زیندانیكردنی بەسەر ئەو چالاكوانەی دەڤەری بادینان سەپاند بە بیانووی ئەوەی تاپڕێك لە ماڵی ناوبراو دۆزراوەتەوە.
بڕیارەكەی ئەمرۆی دادگای هەولێر لەكاتێكدایە كە خانەوادەی گوھدار زێباری لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، بڕیاربوو رۆژی 16/8/2023 ڕۆژنامەنوس گوھدار زێباری ئازادبكرێت ، بەڵام دووبارە و بە بیانوی كەیسێكی دیكە ئازادنەكرا
دەشڵێن، گوھدار بە پاساوی ئەوە لە زیندان ھێڵراوەتەوە كە سێ ساڵ پێش ئێستا تاپرێك لەوماڵەی لێی دەستگیركراوە دەستیبەسەردا گیراوە، لەكاتێكدا ئەو تاپڕە كەلەپوری بووە و ھی سەردەمی ئینگلیز بووە و ئیشی نەكردوە بەڵام بەو بیانووە تا ئێستا لە ئاسایشی گشتی ھێڵدراوەتەوە
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش



