
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لەشەوی ڕابردووەوە كەشێكی باراناوی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری گرتووەتەوە و ئەم كەشەش بۆ ماوەی چەند رۆژێكی دیكە بەردەوام دەبیت و بەوهۆیشەوە كەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت و پلەكانی گەرماش زیاتر نزمدەبنەوە، هاوكات ئەمساڵ بڕی باران لە ساڵی ڕابردوو زیاتر دەبێت.
ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بەSNNی راگەیاند: بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان دۆخی باران بارین لە مساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو باشتر و زیاتر دەبێت، بەجۆرێك ئەمساڵ چەندین شەپۆلێكی بارانبارینی زۆرباش ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و سەرجەم ناوچەكانی هەرێم باران تیایاندا تۆمار دەكرێت بەڕێژەی زۆرباش.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە شەوی ڕابردووەوە كەشێكی باراناوی سنوری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە پارێزگای دهۆك باریوە، هاوكات كاریگەری ئەم كەشوهەوایە تا ڕادەیەك ناسەقامگیر بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك لەسەر ناوچەكان دەمێنێتەوە و پلەكانی گەرماش زیاتر نزمدەبنەوە و لە پارێزگاكانی دیكەش باران بارین بە شێوەیەكی هەڕەمەكی باریوە.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی كەمتر لە 24كاتژمێری ڕابردوودا لە پارێزگای سلێمانی نیو ملیم باران باریوە بەڵام بەشێوەیەكی گشتی وپێشبینی دەكرێت ئەمساڵ ئاستی باران بارین زۆرتربێت لە ساڵانی ڕابردوو.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


