
SNN
بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلیمانی ڕایگەیاند، بکوژی ئەو گەنجەی کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە نزیک پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شاری دایک کوژرا، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراوە.
عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەھا، بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلیمانی ڕایگەیاند، بکوژی ئەو گەنجەی ٢٦ی ئەم مانگە لەنزیک پرۆژەی نیشتەجێبونی شاری دایک لەسلێمانی کوژرا، دەستگیرکراو لەئێستادا لەلای ھێزەکانی پۆلیس ڕاگیراوە.
شەوی ٢٦ی مانگ دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوان سەرنشینانی دوو ئۆتۆمبێل یەکێک لە سەرنشینەکان بە دوو فیشەک کوژرا .
سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانیش رایگەیاندووە، کوشتنی ئەو گەنجە لەسەر دەستشكانەوەی ئوتومبێل بووە کە بووەتە هۆی دەمەقاڵێ لەنێوان چەند گەنجێکدا.
وتیشی، لە كاتی دەمەقاڵێكەدا گەنجێک بەچەقۆ چووە بۆ كەسێك لەنێو ئوتومبێلێکی دیكە، لە ئۆتۆمبێلەکەشەوە کەسێک دەمانچەی پێبووە و دوو فیشەكی تەقاندووە و فیشەكێك بەر گەنجەكە كەوتووە و تا گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش



