
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی مامەڵەكردن لەگەڵ شوشەدا كارێكی هەروا ئاسان نییە و مەترسی شكانی لێدەكرێت، بەڵام هونەرمەندێكی شێوەكار لە شاری هەڵەبجە ماوەی پێنج ساڵە دەست و پەنجەی لەگەڵ جۆرە جیاوازەكانی شوشە نەرمكردووە و لەسەر شوشەی كریستاڵ وێنەی كەسایەتی و شاعیر و خانمە ناودارەكانی كورد دەنەخشێنێت.
كاربین عومەر، هونەرمەندی شێوەكار بە SNNی راگەیاند: “ماوەی پێنج ساڵە، سەرقاڵی هەڵكۆڵین و نەخشاندنی وێنەم لەسەر شووشەی كریستاڵ، ئەم كارەی منیش ئاستەنگی زۆری بۆ دێتە پێشەوە بەتایبەت شكانی شوشە كریستاڵەكان لەكاتی هەڵكۆڵینی وێنەكاندا، چونكە رێژەی كریستاڵ لە پێكهاتەی ناو شوشەكاندا كەمە و هەر ئەوەش وایكردووە، نەك هەر ترسی شكانیانی هەبێت، بەڵكو وێنەكانیش بە جوانی نا نەخشێندرێن لەسەریان، بەڵام توانیومە بەسەر ئاستەنگەكاندا زاڵ ببم و زۆربەی كاتەكانم بە هەڵكۆڵین لەسەر شوشەی كریستاڵەكان بەسەرببەم.
ئاماژەی بەوەشكرد، گەڕان بەدوای شوشە كریستاڵەكاندا و دیاریكردنی جۆری شوشەكان بۆ نەخشاندنی وێنەی كەسایەتییەك یاخود شاعیر و هونەرمەندێك زۆرجار قورسترە لە هەڵكۆڵینی وێنەیەك چونكە دەستكەوتنی شوشەكان زۆر ئاسان نییە و تەنها لەو جێگایانە شوشەی كریستاڵم دەستدەكەوێت كە كاری فرۆشتنی بالەی ئەوروپی دەكەن.
ئەو هونەرمەندە شێوەكارە ئەوەشی خستەڕوو: “لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی كە دەستم بە هەڵكۆڵینی وێنەكردووە لەسەر شوشەی كریستاڵ، تا ئێستا زیاد لە 30 وێنەی كەسایەتی و شاعیر و خانمە ناودارەكانی كورد وەك (نالی، مەلا مارفی كۆكۆیی، قازی محەمەد، هەژار، قالە مەڕە) و چەندین كەسایەتی دیكە لەسەر شوشەی كریستاڵ نەخشاندووە”.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



