
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
بەهۆی زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانى كۆرۆنا لە خورماتوو رێگا سەرەکییەکانی سەر ئەو قەزایە داخران، هه‌روه‌ها رێگاى نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانیش به كۆنكرێت گیران.
حه‌سه‌ن زه‌ین عابدین قایمقامى خورماتوو به snnى راگه‌یاند: “له پێناو پاراستنى هاووڵاتیان له مه‌ترسییه‌كانى کۆرۆنا، ناچار بوون کە هاتووچۆ رابگرن، به شێوه‌یه‌ك هاتنه ژووره‌وه بۆ خورماتوو قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام چوونه‌ته ده‌ره‌وه رێگه پێدراوه”.
وتیشى، هاوكات رێگاى زۆرینەی گه‌ڕه‌كه‌كانیان به كۆنكرێت داخستووه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتیان هاتووچۆ نه‌كه‌ن و به‌مشێوه‌یه بتوانن رێگرى بكه‌ن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندى ڤایرۆسه‌كه.
له سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین كه قه‌زاى خورماتووش سه‌ر به‌و پارێزگایه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ بۆ ماوەی سێ رۆژ راگه‌یه‌ندراوه، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ دوو حاڵەتی کۆرۆنا لەناو هێزه ئه‌منیه‌كاندا تۆماركرا. سەبارەت بەخورماتووش تا ئێستا چوار حاڵه‌ت تۆماركراون كه سێ كه‌سیان ئه‌ندامى یه‌ك خێزانن.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە قەزای خورماتوو هەردوو پارێزگای كه‌ركووك و به‌غدا بەیەكتریەوە دەبەستێتەوە.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



