
بومەلەرزە
SNN-
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، درهنگانی شهوی رابردو بومەلەرزەیەک لە پارێزگای هەولێر رویدا و هیچ زیانێکی نەبووە.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق له راگهیهندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر 11:32 خولەکی شەوی رابردوو، بومەلەرزەیەک بە گوڕیی 3.5 پلەی رێکختەر لە باکوری رۆژهەڵاتی شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر رویداوه.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە هاووڵاتییان هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.

More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



