ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی یەک هەفتەی پارێزگای سلێمانی لە 11 ملیار دینار زیاتر بووە

SNN-
ماڵپەڕی شەفافیەتی داهاتی یەک هەفتەی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە کە بڕەکەی 11 ملیار و 61 ملیۆن و 481 هەزار و 900 دینارە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی بڵاوکردووەتەوە کە بڕەکەی 11 ملیار و 61 ملیۆن و 481 هەزار و 900 دینارە، بەجۆرێك كە 9 ملیار و 192 ملیۆن و 169 هەزار و 850 دیناری واتە 83% نەختینەیە، هەروەها 1 ملیار و 869 ملیۆن و 312 هەزار و 50 دینار، واتە 17% بەشێوەی چەكە.
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی ماڵپەڕی شەفافییەتی بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی راگەیاند.
لێرەوە داهاتی رۆژانە و هەفتانە و مانگانەی داهاتی سلێمانی بزانە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



