“ناردنی مووچەی راستەوخۆ لە بەغداوە هیچ زیانێکی بۆ قەوارەی هەرێم نابێت”

دکتۆر جەمال کۆچەر
SNN
د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەرێم و بەغداد لەسەر كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەیشتوونەتە بنبەست و دەشڵێت، “ئەو قەرزەی بەغداد بۆ سێ مانگە و دوای ئەوە كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە و پێدانی مووچەی فەرمانبەران راستەوخۆ لەلایەن بەغداوە كێشەكە چارەسەردەكات”.
وتیشی: “پێدانی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە زیانی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان نابێت و ئەوەی زیان بە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت ناكۆكی و ململانێی لایەنە سیاسییەكان و نادادپەروەرییە كە زیان بە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت”.
ئاماژەى بەوەشکرد، بەغداد پارەی سێ مانگی مووچە وەكو قەرز دەداتە هەرێمی كوردستان و پارەی مانگێكی داوە و دوو مانگی دیكە ماوە و جارێكی دیكە قەیرانی مووچە دوای ئەو سێ مانگە دەستپێدەكاتەوە، هەر بۆیە پێدانی مووچەی فەرمانبەران راستەوخۆ لە بەغدادەوە كێشەكە چارەسەردەكات و ئەو بابەتەش زیانی بۆ قەوارەی هەرێمی كوردستان نابێت.
وتیشی، “مووچەخۆرانی عێراق هەر بارودۆخ و پێشهاتێك بێتە پێشەوە مووچەیان دواناكەوێت و لەكاتی خۆیدا دەدرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


