هێزە عێراقییەکان دەستیان بەسەر سێ ملیۆن لیتر نەوت و بەرهەمەکانیدا گرتووە

بیرە نەوتێکی سەر سنووری بوکەمال لەسوریا
SNN
ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق رایگەیاندووە، لە دوای کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوەی ورد توانراوە چەند کەسێک دەستگیر بکەن و دەست بەسەر سێ ملیۆن لیتر نەوتدا بگرن کە بە قاچاخ هەناردەی دەرەوە دەکران.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و بەڵگەی باوەڕپێکراو لەسەر چەند کەسێک کە لە ژمارەیەک لە پارێزگاکان قاچاخچێتی بە نەوت و بەرھەمەکانییەوە دەکەن و بە شێوەیەکی نایاسایی ھەناردەی دەرەوەی عێراقی دەکەن، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە چەند چالاکییەکدا سەرجەم ئەو کەسانەیان دەستگیرکردووە، هاوکات دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و راپێچی دادگا کراون.
ئاماژەی بەوەکردووە، لەماوەی 30 رۆژدا ھێزەکانیان دەستیان بەسەر سێ ملیۆن لیتر نەوت و بەرھەمەکانیدا گرتووە کە ئامادەکرابوون بە نایاسایی رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن و 90 تانکەر و ھەشت شوێنی کۆکردنەوەی نەوتیش کە نایاسایی بوون دەستیان بەسەردا گیراوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



