
عێراق و تورکیا
SNN
بەرپرسێکی دیاری حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، هۆکاری سەردانی بەرپرسانی وڵاتەکەی بۆ تورکیا واژۆکردنی رێککەوتنی ئەمنییە، بە ئامانجی راگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ باکوری عێراق.
رۆژنامەی (العربی الجدید): ئاشکرایکردووە، ئەو بەرپرسە روونیکردووەتەوە ئامانج لە سەردانەکەی بەرپرسانی عێراق بۆ تورکیا، بۆ راگرتنی هەر هێرشێكی توركی بۆ باكوری عێراق، كە چەكدارانی پارتی كرێكاران بكاتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی پارتی کرێکاران کە لە ناو خاکی عێراقدان، رێککەوتنێکی ئەمنی گشتگیر لەگەڵ تورکیا ئەنجام بدات.
فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، تاوتوێی واژووكردنی رێككەوتنێكی لەگەڵ توركیا كردووە، ئەویش بە ئامانجی سنورداركردنی پرۆسە سەربازییەكانی توركیا چ ئاسمانی بێت یان زەمینی، ئەمەش دوای ئەوە دێت تورکیا لەم دوواییانەدا هێرشەکانی چەند ناوچە سنوریی تێپەڕاندووە و ناوچە قەرەباڵغەكانی ناو شارەكانی کردووەتە ئامانج.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



