لە چەند ناوچەیەک دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت

0
830

SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە رۆژی دوو شەممە لە سنووری قەزای پێنجوێن و ناحییەكانی گەرمك و ناڵپارێز دەستبكرێت بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان، هاوکات لەدوای پێنجوێن لە سنوری ناحیەی بیارە و تەوێڵە و خورماڵ و قەرەداغ نەوت دابەشدەکرێت پاشان لە سەنتەری پارێزگاکان بەنرخی 104هەزار دینار 200لیتر نەوت بە هاووڵاتیان دەدرێت.

زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانییەوە ئاگادار كراوینەتەوە كە رۆژی دوو شەممە 9ی تشرینی یەکەم لە سنووری قەزای پێنجوێن و هەر دوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز دەستدەكرێت بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان، كە ئەمەش یەكەم بڕی نەوتی سپی ماڵانە كە لەمساڵدا لە سنوورەكە دابەشبكرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لەبەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی وەریگرتوون ئەوەخراوەتڕوو، ئەو نەوتەی سبەینێ‌ لە پێنجوێن دابەشدەكرێت بە گوێرەی ئەو پلانەیە كە دانراوە بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەجۆرێك سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكان دەستپێدەكات كە سەرەتا ناوچەی پێنجوێن دەگرێتەوە، پاشان سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە شارۆچەكەی تەوێڵەو بیارە و خورماڵ نەوت دابەشدەكرێت و پاشان لە سنوری قەرەداغ و پاشانیش ناو سەنتەری شارەكان نەوتی سپی دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ هەرماڵێك بڕی 200 لیتر دابەشدەكرێت و نرخی ئەو 200 لیترەش بە 104 هەزار دینار دەدرێت بەهاووڵاتیان، هاوكات مەرجیشە ئەو كەسانەی كە لە سنوورەكەدان دەبێت كارتی نەوت بە كۆدی 283 و هەروەها كۆپی ناسنامەكی خۆی ڕادەستی ئەو بریكارانە بكات كە نەوتەكە دابەشدەكەن و هاوكات دابەشكردنی نەوت لە سنوورەكە بە چەند قۆناغیك دەبێت و سبەی قۆناغی یەكەم دەستپێدەكات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this