
بەهای نەوت
SNN
لەگەڵ كردنەوەی بازاڕ و بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی خاو 3.5% بەرزبووەوە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 87 دۆلار و 32 سەنت،هەروەها نەوتی خاوی مۆربان کۆرد، گەیشتە 89,47 دۆلار، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسیش نزیكبۆتەوە لە 86 دۆلار.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەهێرشی بزوتنەوەی حەماسەوە هەیە بۆسەر ئیسرائیل، لەکاتی دروستبوونی هەر گرژییەکیش لە وڵاتانی جیهان و راگەیاندنی دۆخی جەنگ راستەوخۆ نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە، وەک ئەوەی ساڵی رابردوو لە ئۆکرانیا روویدا.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



