رێواز فایه‌ق: بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى هێماى كۆده‌نگى یه‌كێتییه

رێواز فایه‌ق، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نوێترین دیدارى ته‌له‌فزیۆنیدا وتى: “بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى هێماى كۆده‌نگى یه‌كێتییه و ئێمه‌ش پشتیوانى ده‌كه‌ین”، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ویستى جه‌ماوه‌ر بوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ى تشرینى یه‌كه‌م، رێواز فایه‌ق، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نوێترین دیدارى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ ميدياى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باسى كۆنگره‌ى چواره‌مى حزبه‌كه‌ى كرد و رایگه‌یاند، “كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ویستى جه‌ماوه‌ر بوو و من خۆم پێشنیارى ئه‌وه‌م كرد 41 كه‌س بن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا د. رێواز فایه‌ق، باسى كۆده‌نگى نێو حزبه‌كه‌ى كرد و وتیشى: “له ئێستادا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى هێماى كۆده‌نگى حزبه‌كه‌یه و هه‌تاوه‌كو ئه‌و هێماى كۆده‌نگى بێت ئێمه‌ش پشتیوانى ده‌كه‌ین. بابه‌ته‌كه به‌و شێوه‌یه نییه كه خه‌ڵك ده‌یبینێت كه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى هه‌موو بڕیاره‌كان ده‌دات، به‌ڵكو هه‌ر شتێك كه رووده‌دات راوێژ له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌كرێت پاشان ئه‌و بڕیارى له‌سه‌ر ده‌دات”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ره‌تیده‌كاته‌وه، “ئه‌ندامى یه‌ده‌گى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى بێت”، و ده‌ڵێت: “له كۆتا كۆنگره‌دا ئه‌وه یه‌كلا كرایه‌وه كه من ئه‌ندامى مه‌كته‌ب سیاسى یه‌كێتیم و یه‌ده‌گ نیم”.
به وته‌ى رێواز فایه‌ق، “له ئێستادا یه‌كێتى خۆى ئاماده ده‌كات بۆ به‌شدارى كردن له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ى حزبه‌كه‌شیدا وتراوه: ده‌بێت خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنى 25ى شوبات”، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، “یه‌كێتى ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى نه‌وه‌ك كه‌م ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن”.
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى، د. رێواز فایه‌ق وتیشى: “ئێمه بڕیارمانداوه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان په‌ڕه‌یه‌كى نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه، سه‌ردانى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین له‌نێویشیاندا پارتى”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


