ئاگاداریەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی

وەزارەتی دارایی
SNN-
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی سەر بەوەزارەتەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە لە تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا دەرچوون سەردانی دیوانی وەزارەت بکەن بۆ پێشکەش کردن و تەواوکردنی مامەڵەکانیان.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:” سەرجەم بەڕێوبەرایەتیە گشتییەکانی سەر بەوەزارەتمان ئاگادار دەکەینەوە، ئەو فەرمانبەرانەی لە تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا دەرچوون و تا ئێستا مامەڵەی خوێندنی باڵایان نەکردووە، پێویستە تا ڕێکەوتی 19ی تشرینی یەکەمی 2023, سەردانی دیوانی وەزارەت بکەن بۆ پێشکەش کردن و تەواوکردنی مامەڵەکانیان”.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای ئەو وادەیەوە هیچ مامەڵەیەک وەرناگیرێت و مافی مۆڵەت وەرگرتنیان دەفەوتێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


