
SNN-
ئاگربەست بەشێوەیەکی کاتی لە باشوری غەززە راگەیەندرا و بزوتنەوەی حەماسیش دەڵێت، ئاگاداری ئەو ئاگربەستە نین کە لە باشوری غەززە راگەیەندراوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل و میسر رێککەوتون لەسەر ئاگربەست لە باشوری کەرتی غەززە کە لە کاتژمێر 9:00ی ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوام دەبێت و چاوەڕوانیشدەکرێت ئەمڕۆ دەروازەی رەفح بکرێتەوە.
بزوتنەوەی حەماسیش دەڵێت، ئاگاداری ئەو ئاگربەستە نین کە لە باشوری غەززە راگەیەندراوە.
هەروەها ئاژانسی فریاکەوتنی ئاوارە فەڵەستینییەکان سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNRWA) ڕایگەیاند لە ماوەی یەک ھەفتەدا، یەک ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە بەھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە ئاوارەبوون.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



