باڵانبۆ محەمەد: پارتی ریفراندۆمی تەنها لەبەر ئەوە کرد کەرکوک لە دەستی یەکێتی دەربهێنێت

باڵانبۆ محهمهد، جێگرى سهرۆكى لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: پهرهلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات سووربوونی مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەوكاتەی هەرێم بۆ ئەنجادانی ڕیفراندۆم وهاوكات گوێنەگرتن لە داواكاری نێوخۆیی و دەرەكی بۆ دواخستنی ئەو ڕیفراندۆمە وایكرد كە دەستكەوتە گرنگەكانی گەلی كورد لەبار ببرێن و جارێكی دیكە نەتواندرێت كارتی ڕیفراندۆم بەكار بهێنینەوە.
باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: سووربوونی مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێم لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەو وادەیەی دیاریكردبوو بووە هۆی لەبار بردنی دەستكەوتەگرنگەكانی گەلی كورد و لەسەروو هەمووشیانەوە لەدەستدانی كەركوك و زۆرینەی ئەو شاروناوچە جێناكۆكانەی كە بەخوێنی پێشمەرگە ڕزگاركرابوون سەرجەمیان ڕادەستی عێراق كرانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەوكاتەدا هەموو دۆستەكانمان لەناوخۆ ودەرەوە ئەوەیان بە ئەنجامدەرانی ریفراندۆم راگەیەنادبوو کە ئەنجامدانی ریفراندۆم لەم كاتەدا لە سودی كوردنابێت و لە زیانی ئێمە دەشكێتەوە، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان و خودی مەسعودبارزانی ئەوەیان بەلاوە گرنگ نەبوو بەڵكو ئەوەی بەلایانەوە گرنگ بوو ئەوەبوو نابێت یەكێتی لە كەركوك باڵادەستبێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی لە 16ی ئۆكتۆبەر روویدا هاوشێوەی 31 ی ئاب بووكاتێك دەبابەی عێراقییان هێنایە هەولێر، بەهەمان شێوەش كە دەیانزانی لەكەركوك هیچ دەسەڵاتێكیان نییە بۆیە سوربوون لەسەر ئەوەی ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت و دواتر ئەوە ببێتە بیانوو بۆ ئەوەی كەركوك و ناوچەكانی دیكە لەدەستی كوردو یەكێتی دەربهێندرێت، هەر ئەوەش وایكردكە جارێكی دیكە نەتواندرێت سود لە كارتی ڕیفراندۆم وەربگیرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


