پارتی بۆ ئەوە ڕیفراندۆمی کرد هاوشێوەی شارەکانی دیکەی هەرێم کێشەوگرفت بۆ کەرکوکیش دروستبکات

SNN-عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم شاری كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان هیچ كێشەوگرفتێكیان نەبوو، بەڵام پارتی ڕیفراندۆمی كرد بۆ ئەوەی هاوشێوەی شارەكانی دیكەی هەرێمی كودستان كێشەو گرفتیش بۆ كەركوك دروستبكات، دواتڕ كەركوكی بەداگیركراو دەزانی بەڵام لە بەغدا داوای پلەوپۆستیان دەکرد و نەیانهێشت پارێزگارێكی كوردی بۆ دابندرێت.
رەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دۆخەی كە لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم هاتە ئاراوە لە كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان دۆخێكی نەخوازراوە لەرووی ئەمنی و ئابورییەوە شارەكەوە وەك پێویست بەڕێوە نابرێت، پارێزگارەكەشی ناتوانێت هاوسەنگی لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوك رابگرێت و هاوكات پارتیش هۆكارە بۆئەوەی نەتواندرا كە پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابندرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی لەلایەك كەركوك بە داگیركراو دەزانێت و لەلایەكی دیكەشەوە دەچێت لە بەغدا رێككەوتنی ژیربەژیردەكات بۆ ئەوەی نەهێڵێت پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابندرێت، لەلایەكی دیكەشەوە دەچێت داوای پلەوپۆست لە بەغدا دەكات لەكاتێكدا پێش ڕیفراندۆم زۆربەی پلەوپۆستەكانی كەركوك لای پارتی بوون بەڵام هەر پارتی بوو ئەو پۆستانەی جێهێشت و ڕادەستی عەرەب و توركمانەكی كرد و دواتر ڕێگەی نەدا پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابندرێت.
ئەو بەرپرسەی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر بەرپرسەكانی پارتی و پاسەوانەكانیان دەهاتنە كەركوك و مووچەكانیان وەردەگرت و دەگەڕانەوە هەولێر، هەر لە هەولێریشەوە دەیانوت كەركوك داگیر كراوە لەكاتێكدا پارتی بۆخۆی هۆكار بوو بۆ تێكدانی دۆخی هەرێم و ژیانی خەڵك لە كوردستان، ئەوەندە كێشەیان لە هەرێمی كوردستان دروست كردوە، دەیانویست ئەو كێشانە بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان بگوازنەوە، بۆئەوەش هاتن ریفراندۆمیان لەم ناوچانە ئەنجامدا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


