ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا لەبارەی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و سوریا کۆدەبێتەوە

SNN
لەسەر داوای رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە گفتوگۆ لە بارەی ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە سوریا و عێراق دەکەن
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی یەکەم پەرلەمانی تورکیا کۆدەبێتەوە و یەکێک لە برگەکانی بەرنامەی کاریش یاداشتێکی سەرۆککۆماری وڵاتەکەیە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە عێراق و سوریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە.
ھەردوو فراکسیۆنی ئاکپارتی و مەھەپە کە زۆرینەی پەرلەمانی تورکیا پێکدەھێنن، پشتیوانی خۆیان بۆ داواکەیە رەجەب تەیب ئەردۆغان راگەیاندووە، بەڵام پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە) کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە دەڵێت، “دەنگ بە یاداشتەکە نادات.”
5ی تشرینی یەکەم، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد کە مانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە سوریا و عێراق بۆ دوو ساڵی دیکە درێژبکاتەوە، بەھۆکاری ئەوەی مەترسییەکانی سەر “ئاسایشی نیشتمانی تورکیا بەردەوامن”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1 hour لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1 hour لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



