“خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی هەولێر لەدۆخێكی خراپدان”

0
358

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی هەولێر زۆربەی بەشەناوخۆییەكانی كوڕان و كچان لە هەولێر بەدەست نەبوونی ئاو كارەبا و غاز دەنالێنن و لایەنە پەیوەندیارەكانیش تەنها بەلێنی ناراستیان پێدەدەن بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانە، جەختیش دەكەنەوە كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕێگرییان لێدەكرێت خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و دەنگیان بگەیەەن بەلایەنی پەیوەندیار.

نەخشین عەبدوڵا، یەكێك لەو خویندكارانەی كە لە هەڵەبجەوە چووەتەهەولێر بەشی ناوخۆیی وەرگرتووە بە SNNی ڕاگەیاند: من خوێندكاری قۆناغی سێیەمی بەشێكی زانكۆی سەلاحەدینم ماوەی ئەم سێ‌ ساڵە بەشەناوخۆییەكانی كوڕان و كچانیش بەدەست نەبوونی خزمەتگوزارییەكان دەناڵێنن بەڵام رێگە بەكەس نادرێت ناڕەزایەتی دەرببرێت و داواكارییەكانی خۆمان بگەیەنین بەلایەنی پەیوەندیار.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵیش ڕووبەڕووی چەندین كێشەو گرفت بووینەتەوە لە نەبوونی كارەبا و ئاو غاز، چەندین جار هەولێی خۆپیشاندانمان ئەنجامداوە بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەزۆر بڵاوەمان پێدەكرێت و رێگەش بە كەناڵەكانی راگەیاندن نادرێت ڕووماڵی خۆپیشاندانەكانمان بكرێت و تەنانەت هەڕەشەی دەركردنمان لێدەكرێت لە بەشەناوخۆییەكان ئەگەر ناڕەزایەتی دەرببڕین.

ئەو خوێندكارەی زانكۆی سەلاحەدین ئەوەشی خستەڕوو، نەبوونی خزمەتگوزارییەكان تەنها لەو بەشە ناوخۆییەی ئێمە نییە بەڵكوو ئەوەندەی بەدواداچوونمان كردووە بەشەناوخۆیی كوڕانیش بەهەمان شێوە خزمەتگوزارییان نییە بەڵام لەلایەن نوێنەری قوتابیانی پارتییەوە هەڕەشە لە خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان كراوە كە نابێت خۆپیشاندان ئەنجام بدەن تەنها بەڵێنی ناراست دەدەن بە چارەسەركردنی گرفتەكان بەبێ‌ ئەوەی بتوانن چارەسەری بكەن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this