هه‌فته‌ى داهاتوو شاندى یه‌كێتى گه‌ڕى سه‌ردانه‌كانى بۆلاى لایه‌نه‌كان ده‌ستپێده‌كات

سه‌عدى پیره، وته‌بێژى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان ئاشكراى كرد، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌یدا بڕیاردراوه، شاندێك به سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى یه‌كێتى پێكبهێنرێت بۆ سه‌ردانیكردنى ته‌واوى لایه‌نه‌كان، ده‌شڵێت: “ئێمه و پارتى ركابه‌رى یه‌كترین دووژمنى یه‌كتر نین”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ى ئاب، مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌دواى كۆنگره به‌ڕێوه‌برد و له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى سازكرد و وتى: “به‌شێكى كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخانكرابوو بۆ جێبه‌جێ كردنى یه‌كێك له راسپارده‌كانى كۆنگره كه بریتیه له دروستكردنى شاندێك بۆ سه‌ردانیكردنى لایه‌نه‌كان”.
وتیشى: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا شاندێكى باڵاى یه‌كێتى به سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى یه‌كێتى سه‌ردانى لایه‌نه‌كان بكات و ئامانج و ورده‌كارى كۆنگره‌یان بۆ روونبكاته‌وه، به‌و هیوایه‌ى ئه‌و سه‌ردانانه ببنه هۆكارێك بۆ دروستبوونى یه‌كڕیزى له‌نێوان لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى چیتر كه‌س نان و پیاز به یه‌كڕیزنه‌بوونى لایه‌نه‌كان له به‌غدا نه‌خوات”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وته‌بێژى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى له ئاستێكى باشدایه” و وتى: “ئێمه و پارتى ركابه‌رى یه‌كترین دووژمنى یه‌كترى نين، ركابه‌ریمان له رابردوودا هه‌بووه و له ئێستاشدا هه‌یه و له داهاتووشدا ده‌بێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


