سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا: ئامادەین وەک یەکەم وڵات مافی پەنابەرێتی بە خەڵکی غەززە بدەین

SNN-
حەمزە یوسف، سەرۆكوەزیرانی سكۆتلاند رایگەیاند، وڵاتەكەی دەرگای بەڕووی هەر هاوڵاتییەكی فەڵەستینیدا دەكاتەوە، كە دەیەوێت وەك پەنابەر روو لە وڵاتەكەیان بكات.
حەمزە یوسف، سەرۆكوەزیرانی سكۆتلاند، رایگەیاندووە:” تەواوی ئەندامی خێزانی نادییە نەقال-ی هاوسەری لە شاری غەززە نیشەجێن و هەروەها بەشێكی زۆری هاوڵاتیان دەیانەوێت شارەكە جێبهێڵن و بەشێكی دیكەشیان دەیانەوێت بمێننەوە”.
دەشڵێت:”پێویستە رێوشوێنێكی نێودەوڵەتی پەیڕەو بكرێت بەرانبەر هەر هاوڵاتییەكی فەڵەستینی كە دەیەوێت شارەكە چۆڵبكات و دوور لە مەرگ دەست بە ژیان بكەنەوە تا ئەو ساتەی بارودۆخەكە جڵەوگیرتر دەبێت”.
باسی لەوەشكردووە:” با ئێمە جارێكی دیكە بۆ تەواوی جیهانی دووپاتبكەینەوە كە وڵاتەكەمان شوێنێكە بۆ هەر كەسێك كە دەیەوێت ژیانی پارێزراو بێت و سەرلەنوێ دەست بە ژیانی راستنەقینە بكاتەوە، بەڵام با ئەم جارە ئەم پەیامەمان بۆ هاوڵاتیانی دانیشتووی غەززە بێت”.
“با ئێمە ببینە پێشەنگ بۆ ئەوەی رێگا بۆ وڵاتانی دیكەی ئەوروپا و شانشینی یەكگرتوو بكەینەوە بۆ ئەوەی رێگاكان بۆ ئەو هاوڵاتیانەی غەزە واڵابکەین كە دەیانەوێت وەك پەنابەرا بێنە وڵاتەكەمان”. سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا وا دەڵێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



