
مریشک
SNN
ماوەیەکە نرخی مریشک لە نێو بازاڕەکاندا بەرز و نزم دەکات ئەمەش نیگەرانی هاووڵاتیانی لێکەوتووەتەوە، سەرۆکی کۆمەڵەی پەلەوەرخانەکانی سلێمانی دەڵێت “گرانبوونی مریشک خەتای حکومەتە و چاودێر نییە بەسەر مەعمەل و پرۆژەکان”.
نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی پەلەوەرخانەكانی سلێمانی و گەرمیان سەبارەت بە زیانەکانی گرانبوونی مریشک بە SNNی رایگەیاند، زیانەکان زۆرن، بەهۆی مرداربوونەوەی هەشت ملیۆن مریشک و کەموکورتییەکان و بەرزبوونەوەی دۆلارەوە زیانی زۆرمان پێگەیشتووە، چونکە مەوادەکان بە دۆلار دەکڕدرێت و بە دینار دەخرێتە بازاڕەوە.
حکومەت چی بکات بۆ نزمبوونەوەی نرخی مریشک، دەڵێت: “ئێمە وەکو خاوەن پرۆژە پێمان خۆش نییە مریشک بەرزو نزم بکات، هەر بۆیە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوسەنگیەک رابگرێت، نە لەسەر هاووڵاتی گران بێت و نە خاوەن پرۆژەش بە شەش مانگ و هەشت مانگ لە زەرەردا بێت”.
لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان چاودێری هەبێت بەسەر خاوەن پڕۆژەکان و مەعمەلەکان و کۆمپانیای دەرمانەکان و کارگەی هەڵهێنەرەکان، لەو حاڵەتەدا حکومەت دەتوانێت نرخ دیاری بکات، دەڵێت “هاوڵاتییەک بەم حاڵی مووچەیەش، رەنگە ئەو نرخەی مریشک بۆ ئەو زۆر بێت”.
هاوکات ئەوەشی خستە ڕوو، بۆ خاوەن پڕۆژەیەکیش کیلۆیەک مریشک دوو هەزار و 600 بۆ دوو هەزار و 700ی لەسەر بکەوێت، بیداتەوە بە دوو هەزار یان دوو هەزار و 100 ئەوە دەبێتە زیانێکی گەورە بۆ خاوەن پڕۆژەکان لە کوردستاندا.
روونیکردووەتەوە، هاوردەکردنی مریشک بۆ خوار و ناوەڕاستی عێراق دەڕوات، لە هەمان کاتدا هاوردەکردنی مریشکی بەستوو لە وڵاتانەوە بۆ هەرێم بەردەوامە، ئەگەرچی قەدەغەکراوە بەڵام لە مارکێتەکاندا دەستدەکەوێت.
بۆ هەمان مەبەست، مریشک فرۆشێک وتی “نرخی مریشک لەسەر ئێمە گران دەکەوێت بۆیە ناچارین بەگرانیش بە هاوڵاتیانی بفرۆشین، پێشتر کیلۆی بە دوو هەزرا و 500 بۆ 600 بوو، ئێستا نرخەکەی بووەتە سێ هەزار و 250 بۆ سێ هەزار و 500”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


