سوپای تورکیا چەند ناوچەیەک لە رۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکات

0
348

SNN

بەپێی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا گوندەکانی”عەقیبە و سۆگانکە و تاتمەڕەش و قەشتەر”یان لە ناحیەی شێراوەی سەر بە عەفرینی بۆرجومانکردوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بەبەردەوامی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسورێتەوە.

ھاوکات بەھۆی بۆردومانەکانەوە، لە گوندی عەقیبە، دوو ھاووڵاتی بەناوەکانی”فەرید مستەفا بەرەکات” تەمەن 23 ساڵ و “شەیما محەمەد ڕەجەب” تەمەن 29 ساڵ برینداربوون.

ھەروەھا سوپای تورکیا بە چەکی قورس و ھاوەن گوندی شەعلەی سەربەقەزای شەھبا و گوندی ئەلرەبیعات لە رۆژئاوای قەزای زەرکان تۆپباران کردووە.

شەوی رابردووش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی لە ڕۆژئاوای شاری کۆبانی کردە ئامانج، تانکەکانی سوپای تورکیاش گوندی ئەحمەد مونیریان لە کۆبانی کردەوەتە ئامانج، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانی گیانی لە بۆردومانەکاندا ھەبووە.

لەلایەکی تریشەوە سوپای تورکیا ناوەندی قەزای زەرکانی لە کانتۆنی حەسەکە کردوەتە ئامانج، بە تۆپخانە و گوللە ھاوەن ئەو ناوچەیە تۆپباران دەکات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this