لە سێ شەممەی ئەم هەفتەیەوە بە سێ گوژمە 700 ملیاردینارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات لیستی مووچەی مانگی هەشت لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئامادەكراوە، هاوكات بڕیارە لەم هەفتەیەداو بەسێ گوژمە دووەم 700 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بگاتە هەرێمی كوردستان و دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ناردنی بڕی 700ی ملیار دیناری دیكە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان بەشێوەی قەرز هیچ گرفتێكی نییە و بڕیارە لە ڕۆژی سێ شەممە تا پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە ئەو بڕە پارەیە بگاتە هەرێمی كوردستان و دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ناردنی ئەو 700 ملیار دینارە هاوشیوەی ئەو بڕە پارەیە دەبێت كە لەمانگی ڕابردوو نێردرا بە شێوەی قەرز و بەسێ گوژمە دەبێت بەجۆرێک بڕی 250 ملیاری لەلایەن بانكی رەشید و 250 ملیاری لەلایەن بانكی ڕافیدەین و بڕی 200 ملیار دیناری دیكەشی لەلایەن بانكی TBI تەرخاندەكرێت و دواتر لە پشكی حكومەتی هەرێم دەبڕدرێت لەدوای پاكتاوی دارایی نێوان هەرێم و بەغدا.
بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوونكردەوە، ماوەیەكی زۆرە لیستی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران تەواو بووە و وردبینیش كراوە، تەنها بەهۆی نەبوونی پارەوە خەرجەنكراوە، بۆیە بەگەیشتنی ئەو 700 ملیار دینارە ڕاستەوخۆ دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


