بەهەمواركردنەوەی چەند بڕگەیەكی بودجە گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەكرێت

0
1955

SNN-عەلی حەمەسەعید

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەبەوەدەكات یەكێك لە پێشنیازەكان بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەمواركردنەوەی یاسای بودجەیە، بەڵام بۆ ئەو هەنگاوە چەند رێوشوێنێكی دەوێت و دەبێت پەلەی تێدا بكرێت بەو پێیەی پەرلەمان دەچێتە پشووی یاسادانانەوە

كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: یەكێك لەو پێشنیازانەی كە بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خراوەتە ڕوو هەمواركردنەوەی چەند بڕگەو ماددەیەكی پرۆژەیاسای بودجەیەو ئەگەر كار لەسەر ئەو پێشنیازە بكرێت دەبێت ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە هەموار بكرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد،كۆبوونەوەكەی هەفتەی ڕابردووی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاندی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق هۆكارێكی باشە بۆ ئەوەی لێكتێگەیشنی باش لەنێوان هەردوولا بێتە ئاراوە، بەڵام دەبێت پەلەبكرێت لە چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چونكە لە دوو هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دەچێتە پشووی وەرزی یاسادانانەوە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی پشووی وەرزی یاسادانان دوو مانگەو هاوكات  هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانیش ئەنجام دەدرێت، بۆیە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجەو گۆڕانكاری لە بڕگە و ماددەكان پێویستی بە گرتنەبەری چەند ڕێكارێكی پەرلەمانی هەیە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this